گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆبوونەوەی داهاتوو لە تاران دەبێت

عێراق و ئێران بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بكوژانی سولەیمانی و موهەندیس  ڕێككەوتن

2021.12.02 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئێران بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بكوژانی سولەیمانی و موهەندیس  ڕێككەوتن

ناس كورد_

دەسەڵاتەكانی دادوەریی عێراق و ئێران لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا جەختیان لە تۆماركردنی سكاڵا كردەوە لەدژی ئەوانەی لە كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا تێوەگلاون بەتایبەت ئەمەریكییەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیاننامەیەكی هاوبەشی هەردوولا كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی یەكەمی 2021) جەخت لە لێپیچینەوەی یاسایی دەكاتەوە لە بكوژانی سلێمانی و موهەندیس و پاسەوانەكانیان لەو رەگەزە ئەمەریكییانەی تێوەگلاون لە ڕووداوەكە. 

 

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی لە لێكۆڵینەوەكان و بەكارهێنانی توانای هەردوولا بۆ یارمەتیدانی لێكۆڵینەوەكان و گۆڕینەوەی زانیاری تا گەیشتن بە دوا قۆناغ، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەی مانگی داهاتوو لە تاران دەبێت.

 

لە كانونی دووەمی 2020 بەفەرمانی ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەمدیسی جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی عێراق لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بە هێرشی فڕۆكە كوژران.