گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توێژ چانسان زیاترە 

دەرفەتێك بۆ کۆچی یاسایی بۆ ئەڵمانیا ڕاگەیەنرا

2021.12.02 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
دەرفەتێك بۆ کۆچی یاسایی بۆ ئەڵمانیا ڕاگەیەنرا

ناس كورد-

حکومەتی "چرای ترافیک" کە دوای چەند ڕۆژێکی تر دەسەڵات دەگرێتە دەست لە ئەڵمانیا سیاسەتێکی کراوەتر لە بواری کۆچدا پەیڕەو دەکات و یاسای "کۆچی تواناکان" کارا دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری کار لە حکوومەتی کاربەڕێکەر هوبێرتوس هایل کە پێشبینی دەکرێت لە پۆستەکەی خۆیدا بمێنێتەوە لە حكومەتی کەسک و سوور و زەرد، لە لێدوانێكدا كە دویچە فیلەی ئەڵمانی بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات، حکومەتی چرای ترافیک بەنیازە چوارچێوەی یاسای "کۆچی توانا شارەزاکان" کە ساڵی ٢٠٢٠ دەرچووە، فراوانتر بکاتەوە. مەبەستیش لەو هەنگاوە، پڕکردنەوەی كێشەی كەمی کارمەند و کرێکاری شارەزایە لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمانیادا.

 

بەپێی ئەو یاسایە، ئەڵمانیا کەسانی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و بەرەوژوور وەردەگرێت، بەڵام هایل وتی "ئەڵمانیا تەنیا پێویستی بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر نییە، بەڵکو پێویستی بەوانەیشە کە خوێندنی پیشەیییان تەواو کردووە." 

 

بەكر شوانی كە نوسەر و وەرگێرێكی كوردە لە ئەڵمانیا لەم بارەیەوە نووسیویەتی "ئەم یاسایە هەل بۆ دەیان هەزار بیانی دەڕەخسێنێت بە شێوەیەکی یاسایی و بێ ئەوەی ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە، بگەنە ئەڵمانیا و کار بکەن و ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن، بۆ وەرگرتنی وردەكارییش لەم بارەیەوە خەڵك دەتوانن لە ڕێی ماڵپەڕی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا و پەیجە عەرەبییەکانی حکوومەتی ئەڵمانیاوە بەدوای بابەتەکەدا بچن".