ناس كورد_
بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لە سنوری پارێزگای دھۆک كۆتایی هاتووە لە ناوچەكانی تری كوردستان تا ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەدوایدا بایەكی سارد دەست پێ دەكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار لە سەكۆی "كەش و هەوای هەرێمی كوردستان" لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (2ی كانونی یەكەمی 2021) ئەوە ڕوون دەكاتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر کاریگەریەکانی ناسەقامگیری كەش و هەوا و ئەگەری بارانبارین بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ.
بەگوێرەی بڵاوكراوەكە تا ئێوارە بە رێژەی و بڕی جیاواز باران دەبارێت و لەھەندێك ناوچەشدا ھەورە بروسكە و لێزمە بارانی لەگەڵدا چالاک دەبێت دواتر کۆتای پێدێت و لەشەودا کاریگەری ناوچەیەکی پەستان بەرز لەسەر ناوچەکە جێگیر دەبێت کە خۆی لە چالاکبوونی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە ئەبینێتەوە بەشێوەی وشکە سەرما بە خێرای ١٨ تا ٣٠کم/س بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا.