گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆچى پێچەوانە

پۆڵەندا سەردانى شاندى پەرلەمانى کوردستان رەتدەکاتەوە

2021.12.02 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵەندا سەردانى شاندى پەرلەمانى کوردستان رەتدەکاتەوە

ناس كورد-

 

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پۆڵەندا رەزامەند نییە بەوەى شاندى پەرلەمان بچێتە ئەو وڵاتە بەمەبەستى بەدواداچوون بۆ کێشەى کۆچبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبوار بابکەیی (2ی كانونی دووەمی 2021) بە دەنگى ئەمەریکاى وت ""بەردەوام قسە لەگەڵ کونسڵی پۆڵەندا دەکەین بەڵام کونسڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە هەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە ڕەزامەند نیە بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت".

 

وتیشى “ڕاستە ئێمە سەردانەکەمان نەکردووە بەڵام هاوکاری هەزاران کەسمان کردووە بۆ گەڕانەوە و ناونوسینییان، چ لەڕێگای نوسینگەی سەرۆکی حکومەت یا خود وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم."

 

ڕێبوار بابکەیی ئاماژەی بەوەشکرد “لە خوار هەزار کۆچبەر لەوێ ماون بەڵام ئاماری دروستمان لانیە، هەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی کەم هەن کە ئارەزوو ناکەن بگەڕێنەوە، ئێستا دەتوانم بڵێم کۆچکردن پێچەوانە بۆتەوە لە بیلاڕوسیاوە دەمێکە دەستی پێکردووە بۆ هەرێمی کوردستان. “

 

دەشڵێت “دەربارەی چارەنوسی ئەو کۆچبەرانەی گەڕاونەتەوە، هەرکەس قوتابی بووە دەگەڕێتەوە سەر خوێندن و دەوامی خۆی، هەرکەس کاسب بووە دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی، وە هەرکەس فەرمانبەر بووە لەهەر دامودەزگایەک بێ کێشە دەگەڕێتەوە فەرمانگەکەی خۆی، من لێرەشەوە ڕایدەگەیەنم هەرکەس گرفتی ئیدارەی بۆ دروست بوو فەسڵ کرابوو بە هۆی کۆچکردنەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە با پەیوەندی بە منەوە بکات من دێمە سەر خەت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین. “