گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى هۆکارەکەى دەکەن

ئێران و تاڵیبان لەسەر شەڕى نێوانیان هاتنەدەنگ

2021.12.02 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران و تاڵیبان لەسەر شەڕى نێوانیان هاتنەدەنگ

ناس كورد_

 

ئێران هۆکارى پێکدادانى تاڵیبان و پاسداران بۆ "هەڵەتێگەیشتن و کێشە لەسەر سنور" دەگەرێنێتەوە، تاڵیبانیش دەڵێت هێشتا هۆکارەکە نادیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە تویتێکدا (2ی كانونی دووەمی 2021) رایگەیاند، پێکدادانەکە بەهۆى ناکۆکییەوە بووە لەسەر سنور و چەکى تێدا بەکارهاتووە، بەڵام بەهەماهەنگى هەردولا راگیراوە و کۆتایی هاتووە.

 

هاوکات ئاژانسی تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، ڕووبەڕووبوونەوە چەكدارییەكانی هێزەکانی سنووری ئێران و تاڵیبانی ئەفغانستان لەسەر " بە هەڵە تێگەیشتن لە سنوورەکە " لە نزیک هەرێمی نیمرۆزی ئەفغانستان کۆتایی هات.

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی دووەمی 2021)، ڕووبەڕووبوونەوەکان کۆتاییان هات و ئێران لەگەڵ تاڵیباندا تاوتوێی ناکۆکییەکان دەکات لەسەر سنوورەکە. 

 

ئاماژەشی بەوەدا ئەو هەواڵانەی کە گوایە کامپێکی سنووری ئێران لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەرداگیرابێت ناڕاستن.

 

لاى خۆیەوە، ئەحمەدالـلە واسیک وتەبێژ بەناوى تاڵیبان بە بی بی سی فارسی راگەیاند، تا ئێستا هۆکارى پێکدادانەکە نادیارە و سەرقاڵى وەرگرتنى زانیارى زیاترن لەبارەیەوە.

 

هاوکات کەناڵی هەواڵی تۆلۆی ئەفغانستان لە زاری جێگری وتەبێژی تاڵیبان بیلال کەریمیەوە پێكدادانەكانی پشتڕاستكردەوە، بەڵام ڕەتی کردەوە وردەکاریی زیاتر بدات.

 

کەناڵەکە وتی " وتەبێژەکە وتی ڕووبەڕووبوونەوەکە وەستاوە و وردەکاریی نەدا سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە."

 

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ئێران بە گشتی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تاڵیباندا هەیە، هەندێک ناکۆکی کۆنیان لەسەر سنوورەکە هەیە، کە ئەو سنوورە ڕێگایەکە بۆ قاچاخی و ڕۆژانە هەزاران پەنابەر پیایدا تێپەڕ دەبن.