ناس كورد_
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا لوتفی عەلوانی پەسەندكرد و لە جێەگەیدا نورەدین نەباتی دانا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەواڵێكی رۆژنامەی فەرمی توركیا كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات ئەردۆغان نەباتی پاڵاوتووە بۆ وەزیری دارایی پاش دەستلەكاركێشانەوەی عەلوان.
وەزیری پێشوو لە 2020 لە جێگەی زاواكەی ئەردۆغان بیرات بەیرەقدار دەستبەكاربوو، وازهێنانیشی دەگەڕێتەوە بۆ داڕمانی مێژویی نرخی لیرە لە 8.5 لیرە بەرامبەر یەك دۆلار بۆ 13.7 لیرە، ئەمەش هەڵاوسانی لە توركیا بەرزكردەوە بۆ 20%.