گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ بڕیار لە بانکى ناوەندییەوە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە کۆمپانیاکانى هەرێم

2021.12.01 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
سێ بڕیار لە بانکى ناوەندییەوە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە کۆمپانیاکانى هەرێم

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراقی رەزامەندی دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئالۆگۆری دراوی هەرێم و سێ بڕیارى دەرکردووە بۆ سودمەندبوونى ئەو کۆمپانیایانە لە مەزادى دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەرچەندە بانکی ناوەندی پێدانی مۆڵەتی راگرتبوو، بەڵام دوای گفتوگۆ   بڕیاریاندا بە پێدانی دەرفەتیکی تر بە کۆمپانیاکانی کوردستان و  رەزامەندیان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئالۆگۆری دراوی کوردستان بەم شیوەی خوارەوە:

 

١- پێنج کۆمپانیای ئاڵوگۆری دراو خۆیان دەمج بکەن و کۆی سەرمایە ببێتە دوو ملیار و نیو دیناری عیراقی، مۆلەتی پلە B دەدرێت کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشە دۆلاری هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق هاوشێوەی ئەو بەشە دۆلارەی کە کۆمپانیاکانی دراوی بەغدا وەریدەگرن.

 

٢-  (١٠) دە کۆمپانیای ئاڵۆگۆری دراو خۆیان دەمج بکەن و سەرمایەکانیان بکەن بە پێنج ملیار دیناری عیراقی مۆلەتی پلە A دەدریت، کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشە دۆلاری  هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق کە بڕەکەی پێنج ئەوەندەی کۆمپانیاکانی پلە B  دەبێت.

 

٣- هەروەها رەزامەندیان پیشاندا بۆ پێدانی دامەزراندنی کۆمپانیای بانکی بەسەرمایەی دووسەد و پەنجا ملیار دیناری عێراقی.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



لە درێژەی کارو چاڵاکیەکان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ وەبەرهینەران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨/ ١١/ ٢٠٢١ بەرێز (بڵند محمد مولود مەم) بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە یاوەری ژمارەیەک بەرێوەبەری فەرمانگەو ئامادەبوونی بەڕێز (بەختیار حاجی) بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بانکی ناوەندی عێراقی کرد.

 

لە سەردانەکەدا چاویان کەوت بە( احسان شمران) جێگری پاریزگاری بانکی ناوەندی عێراق، کۆبووەوەکە بە مەبەستی پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراو لەهەرێمی کوردستان و چۆنیەتی سوودمەند بوونی کۆمپانیاکانی کوردستان لە وەرگرتنی هەفتانەی گۆرینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان، هەرچەندە بانکی ناوەندی پێدانی مۆڵەتی راگرتبوو، بەڵام دوای گفتوگۆ   بڕیاریاندا بە پێدانی دەرفەتیکی تر بە کۆمپانیاکانی کوردستان و  رەزامەندیان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئالۆگۆری دراوی کوردستان بەم شیوەی خوارەوە:

 

١- پێنج کۆمپانیای ئاڵوگۆری دراو خۆیان دەمج بکەن و کۆی سەرمایە ببێتە دوو ملیار و نیو دیناری عیراقی، مۆلەتی پلە B دەدریت کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشە ک دۆلاری هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق هاوشێوەی ئەو بەشە دۆلارەی کە کۆمپانیاکانی دراوی بەغدا وەریدەگرن.

 

٢-  (١٠) دە کۆمپانیای ئاڵۆگۆری دراو خۆیان دەمج بکەن و سەرمایەکانیان بکەن بە پێنج ملیار دیناری عیراقی مۆلەتی پلە A دەدریت، کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لەوەرگرتنی بەشە دۆلاری  هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق کە بڕەکەی پێنج ئەوەندەی کۆمپانیاکانی پلە B  دەبێت.

 

٣- هەروەها رەزامەندیان پیشاندا بۆ پێدانی دامەزراندنی کۆمپانیای بانکی بەسەرمایەی دووسەد و پەنجا ملیار دیناری عێراقی.