گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەولێر و نەینەوا

یەکێتى بۆ زیادکردنى سێ کورسی دیکە سکاڵا تۆماردەکات

2021.12.01 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى بۆ زیادکردنى سێ کورسی دیکە سکاڵا تۆماردەکات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی كوردستان لەدادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا تۆماردەکات بۆ بردنەوەى سێ کورسی دیکە، دواى ئەوەى دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا زیادکرد بەهۆى تۆمارکردنى سکاڵاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (1ی كانونی دووەمی 2021)  بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "هاوپەیمانی كوردستان لەدادگای فیدڕاڵی عیراق سكاڵا تۆمار دەكات بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی 3 كاندیدی هاوپەیمانی لەبازنەكانی یەكی هەولێر و بازنەی سێی نەینەوا و چواری نەینەوا". 

 

 وتیشى ناوی سێ كاندیدەكە بریتیە لە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی لە بازنەی یەكی هەولێر، مەجید ئەحمەد ئیسماعیل مطو لە بازنەی سێی نەینەوا، عەزیزە عەبدولعەزیز كامل لە بازنەی چواری نەینەوا کە سەرجەمیان سەر بە یەکێتین.

 

ئەو هەنگاوە نوێیەى هاوپەیمانى کوردستان دواى زیادکردنى دوو کورسی هات بەپێی بڕیارى کۆمسیۆن لەپارێزگاکانى هەولێر و نەینەوا کە بەهۆیەوە پارتى دوو کورسی لەدەستدا.