گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژكارێكی عێراقی ڕایەكی تری هەیە

هۆیەك بۆ گەورەكردنی گۆڕاوەكەی كۆرۆنا ئاشكرا کرا

2021.12.01 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
هۆیەك بۆ گەورەكردنی گۆڕاوەكەی كۆرۆنا ئاشكرا کرا

ناس كورد_

بزنسمانی ناسراوی میسری نەجیب ساوێرس رایگەیاند، گەورەكردنی قەبارەی مەترسییەكانی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا هاوتای گومان و هەڵمەتەكانی دژی وەرگرتنی ڤاكسینە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساوێرس لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی كانونی دووەمی 2021) دەڵێت گەورەكردنی قەبارەی مەترسییەكانی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا هاوتای ئەو هەڵمەتە گومانەیە كە لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین هەیە كە تاقە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانە.

 

بەقسەی ساوێرس ڤاكسین توشبووان لە مردن دەپارێزێت و لێكەوتەی نەخۆشییەكەش سووكتر دەكات. 

 

لەلایەكی ترەوە مەزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوێنێ بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند، ئەو بەدووری نازانێت ئەو گەورەكردنەی مەترسییەكانی گۆڕاوی كۆرۆنا پلان و ستراتیژی وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت بێت بۆ خاوكردنەوەی خواست لەسەر سەرچاوەكانی وزە بۆ چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ئەمەش هەنگاوێكی تەكتیكییە كە دەبێتەهۆی خاوكردنەوەی هەڵكشانەكەی تا ئەوكاتەی جێگیر دەبێت و ناگاتە ئەو نرخە گرانەی چاوەڕوانكراوبوو.