گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار

’’وادەیەکى نزیک’’..هەڵوێستێکى نوێ لەحکومەتى هەرێمەوە لەبارەى داهاتى سلێمانى

2021.12.01 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’وادەیەکى نزیک’’..هەڵوێستێکى نوێ لەحکومەتى هەرێمەوە لەبارەى داهاتى سلێمانى

ناس کورد-



وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گرفتەکانى کۆکردنەوەى داهات لەسلێمانى چارەسەرکراوە و بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەى بزانن دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات، ئەگەریش دۆخەکە چارەسەر نەبێت لیژنە دەنێرنە سلێمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل (1ی كانوونی یه‌كه‌م 2021) لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لەبارەى مشومڕەکان لەسەر داهاتى سلێمانى وتى "هەر پارێزگایەک ببێتە هۆى دواکەوتنى موچە رێوشوێنى خۆمان دەگرینەبەر، ئەگەر دام و دەزگا و دەروازەکان بەئەرکى خۆیان هەڵبسن و پارە کۆبکەنەوە گرفت نامێنێت، چونکە ئەوە پارەى خەڵکە".

 

وتیشى "کۆکردنەوەى داهاتەکان لەسلێمانى بەپێی پێویست نییە و سستى هەیە، هەندێکى پەیوەستە بەدەوامنەکردنى فەرمانبەران، هەندێکى جێبەجێنەکردنى رێنماییەکانى وەزارەتى داراییە".

 

جوتیار عادل دەشڵێت، لە 15/10 تا 1/11 ئیجرائات کراوە و گرفتەکان چارەسەرکراون و بڕیاردراوە رێنماییەکانى دارایی وەک خۆى جێبەجێ بکرێت.

 

جەختیشیکردەوە، لەماوەیەکى نزیکدا چاودێرى دۆخەکە دەکەن و بەدواداچوون دەکەن تا بزانین بەرەو باشتر دەڕوات یان نا بۆ ئەوەش چاوەڕوانى راپۆرتى وەزارەتى دارایی دەکەن، ئەگەر چارەسەر نەبوو لیژنە دەنێرن.