گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جێگەی قبوڵکردن نییە’’

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ پارتی: فەرموو ئەوە داهاتی سلێمانییە بۆ موچە

2021.12.01 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ پارتی: فەرموو ئەوە داهاتی سلێمانییە بۆ موچە

ناس کورد-

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆی ئەو داهاتە ناوخۆییەی ئاشکرا کرد کە پارێزگای سلێمانی بۆ دابەشکردنی موچەی تەرخان کردووە و دەڵێت، "جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ مووچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پاێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە‌ دوو ترلیۆن و 559 ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری 30ی 11ی 2021.

 

دەشڵێت، "لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، بڕی یەک ترلیۆن و 102 ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆیی سلێمانی."


جەختی کردووەتەوە کە "جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت."


وتەبێژی قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، "بۆیە‌ جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌."

 

پێشتر هێڤیداری ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتبووی، قوباد تاڵەبانی بە تیمی پارتی گوتووە لە سلێمانی داهات کۆناکرێتەوە.

 

دواتر سەمیر هەورامی (30ی تشرینی دووەمی 2021) وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، "ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌ینە‌وە‌؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌."

 


دەشڵێت، "داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە‌ و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی كە ئە‌و پەرلەمانتارێكی فاشلە."

me_ga.php?id=4800