ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی نیوەڕۆ باران دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی کاریگەریی شەپۆلەکە، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، باران لە تەواوی ناوچەکان دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى زیاتر پلەکانی گەرما، بەفربارین لەسەر لوتکەی شاخە سنورییەکان دەبارێت.