گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هێزە ناڕازییە شیعەکان هەڵوێستى خۆیان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن ئاشکراکرد

2021.11.30 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ناڕازییە شیعەکان هەڵوێستى خۆیان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن ئاشکراکرد

ناس کورد-

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، بەتەواوى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆمسیۆنى تۆمەتبارکردووە بەوەى "پێشوەختە" ئەنجامى هەڵبژاردنى دیاریکردووە.

 

دەشڵێت، کۆمسۆن و دەستەى دادوەرى بەپێی چوارچێوەى یاسایی کارپێکراو مامەڵەیان لەگەڵ تانەکان نەکردووە.

 

چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردووەتەوە لەسەر هەڵوێستەکانى لەبارەى "یاریکردن بە ئەنجامى هەڵبژاردن" و داواى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن کە پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کردووە.

 

چوار هاوپەیمانێتی سەرەكی شیعە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی 2021 بەشداربوون، سەدر و مالیكی، حەكیم _ عەبادی و عامری و خەزعەلی، سەرۆكایەتی ئەم جەمسەرە جیاوازانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان دەكرد، بەڵام لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەكان (11ی تشرینی یەكەمی 2021) سەرجەم لایەنە شیعەكان چوونە لایەك  بەناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی" و سەدر كە براوەی یەكەم بوو بە 73 كورسی لەكۆی 329 لە لاكەی تر بەتەنها مایەوە.