کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فیلمە نوێکەى سپایدەرمان داهاتى هەفتەى یەکەمى پەخشى خەیاڵى بوو، نزیکەى 600 ملیۆن دۆلارى لە پەخشکردنى لەسەرتاسەرى جیهاندا کۆکردووەتەوە. . لە هەفتەى یەکەمى پەخشیدا (سپایدەرمان: فار فرۆم هۆم) داهاتى 588 ملیۆن دۆلاى کۆکردووەتەوە، بەوەش چاوەڕوان دەکرێت ڕیکۆردى فیلمەکانى دیکەى سپایدەرمان بشکێنێت و ببێتە خاوەنى زۆرترین داهات لە مێژووى فیلمەکانى ئەو کارەکتەرە. . دوایین بەشى سپایدەرمان کە بەناوى (سپایدەرمان: هۆم کەمینگ) بوو، کۆى داهاتى بریتى بوو لە 880 ملیۆن دۆلار لە کۆى پەخشەکانى لە سەرتاسەرى جیهان، بەڵام لە یەک هەفتەى پەخشیدا سپایدەرمانە نوێکە بە هەمان ئەکتەرەوە، داهاتێکى خەیاڵى دەرکردووە و ڕیزبەندى یەکەمى بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەى گرتووە. . https://www.youtube.com/watch?v=Nt9L1jCKGnE