گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌غداد موچه‌ى 3 مانگى هه‌رێمى نارد

زیاتر له‌ 700 ملیار دینار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمى كوردستان

2019.03.12 - 17:21
زیاتر له‌ 700 ملیار دینار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمى كوردستان

 

 

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراق بڕى حەوت سەد و بیست و چوار ملیار و هەشت سەد و نۆزدە ملیۆن دیناری خستۆته‌ سەر هه‌ژمار بانكى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی په‌ڕله‌مانى عێراق بە ناس کورد -ی ڕاگەیاند، بڕى 522 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ى مانگى سێ و بڕه‌كه‌ى دیكه‌ وه‌ك ته‌واوكارى موچه‌ى مانگه‌كانى شوبات و ئازار ناردووه‌، كه‌ پێشتر دووجار بڕى 317 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غدا  ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌.

 

"ناردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌چواچێوه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستانه‌، له‌ بودجه‌ى 2019ى عێراق و حكومه‌تى عێراق و وه‌زارتى دارایی ڕه‌زامه‌ندى و پابه‌ندبوونى خۆیان نیشانداوه‌كه‌ مانگه‌ پشكى هه‌رێم بنێردرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماىت ڕیككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا"، شیروان میرزا واى وت.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ڕاشیگه‌یاند،  حکومەتی عێراق پێشتر دوجار بڕی 317 ملیار دیناری موچەی مانگی 1 و2 ی 2019ی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردوە ئەم بڕە پارەیەش  مووچەی مانگی 3 و جیاوازییەکانی مووچەی مانگی 1 و 2 ی 2019یە.