گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوکردنى مێشک

’’حاڵەتێکی دەگمەن’’ لەسلێمانى دواى وەرگرتنى ڤاکسین تۆمارکرا

2021.11.30 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
’’حاڵەتێکی دەگمەن’’ لەسلێمانى دواى وەرگرتنى ڤاکسین تۆمارکرا

ناس کورد-

 

توێژەرانى نەخۆشخانەیەک لەسلێمانى "حاڵەتێکی دەگمەنی "هەوکردنی پەردەی مێشکیان تۆمارکرد لە پاش وەرگرتنی ڤاکسینى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژەرەکان لەچەند پزیشکێکى نەخۆشخانەى سمارتى تایبەت پێکهاتوون لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، نەخۆشێکی تەمەن ٦٢ ساڵی بە ڕەگەز مێینە توشی هەوکردنی مێشک بووە لە پاش وەرگرتنی دووەم کوتانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نەخۆشخانەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەشڵێن، هەرچەند حاڵەتەکان دەگمەنن، بەڵام وردە وردە ئەو کێشە و نەخۆشییانە دەردەکەون کە بەهۆی کوتانی ڤاکسینى ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕوودەدەن.

 

بەوتەى توێژەرەکان، نەخۆشەکە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە.