گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلان و ستراتیژ

چەند بڕیارێک لە بافڵ تاڵەبانى یەوە

2021.11.30 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە بافڵ تاڵەبانى یەوە

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى رایگەیاند، لەمەودوا وەک ھێزی پێشمەرگە پلان و ستراتیژی خۆیان دەبێت بۆ پاراستنی زیاتری ھەرێمی کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  تاڵەبانى  لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە و چەند بڕیارێک دران.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە، چەند بڕیارێک دران لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرپەرشتیار و فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ شەھیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

 

لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی ئەو سنوورانە کرا کە بۆشایی ئەمنی تێدایە، دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوە لەسەر میکانیزمەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک دران لەپێناو ئاسایشی زیاتری ھەرێمی کوردستان، لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە چەندین جار ھۆشداریمان داوە بە حکومەتی عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە مەترسی جموجۆڵەکانی پاشماوەکانی داعش و سوود وەرگرتنیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، بۆیە ئێمە لەمەودوا وەک ھێزی پێشمەرگە پلان و ستراتیژی خۆمان دەبێت بۆ پاراستنی زیاتری ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی ھێزی پێشمەرگە چونکە چۆن خەممان ئارامی و ئاسایشە پێویستە گیانی ھێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە ئاسایش و دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆش بپارێزین کە ئەمەش بە دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەبێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە و تەواوی ھێزە ئەمنییەکانیشی راسپارد کار بەو بڕیارانە بکرێت و چاو کراوەتر بن لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆریستان سڵ نەکەوە، بە توانا سەربازی و ئەمنییەکانیان ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن و وەک ھەمیشە گیانفیدابن لەپێناو ژیانی خەڵک و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.