گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشتومڕى دیارنەمانى داهات

هێڤیدار ئەحمەد سکاڵا لەسەر وتەبێژى قوباد تاڵەبانى تۆماردەکات

2021.11.30 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
هێڤیدار ئەحمەد سکاڵا لەسەر وتەبێژى قوباد تاڵەبانى تۆماردەکات

ناس کورد-

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سکاڵا لەسەر سەمیر هەورامى وتەبێژى قوباد تاڵەبانى تۆمار دەکات، ئەوەش دواى مشتومڕەکانیان لەسەر داهاتى سلێمانى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، رێکارى یاسایی دەگرێتە بەر بەرانبەر قسەکانى سەمیر هەورامى و سکاڵاى لەسەر تۆمار دەکات، دواى ئەوەى لەبارەى دیارنەمانى داهاتى سلێمانى یەوە وەڵامیداوەتەوە.

 

پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (30ی تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاندبوو "ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌ینە‌وە‌؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌."  

  


دەشڵێت، "داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە‌ و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی كە ئە‌و پەرلەمانتارێكی فاشلە."  

  

پێشتر هێڤیداری ئەحمەد لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتبووی، قوباد تاڵەبانی بە تیمی پارتی گوتووە لە سلێمانی داهات کۆناکرێتەوە.