گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێک لە وتەبێژی قوباد تاڵەبانییەوە بۆ پەرلەمانتار هێڤیدار ئەحمەد

2021.11.30 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێک لە وتەبێژی قوباد تاڵەبانییەوە بۆ پەرلەمانتار هێڤیدار ئەحمەد

ناس کورد-

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، قسە‌كانی پێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی "دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌و داتاو ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی دروستی نییە‌و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جدی وەرناگرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (30ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵیت، "ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌ینە‌وە‌؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌."

 


دەشڵێت، "داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە‌ و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی كە ئە‌و پەرلەمانتارێكی فاشلە."

 

پێشتر هێڤیداری ئەحمەد لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتبووی، قوباد تاڵەبانی بە تیمی پارتی گوتووە لە سلێمانی داهات کۆناکرێتەوە.