ناس کورد-
بەپێی بەڵگەیەک کە دەستی "ناس کورد" کەتووە، بەهۆی نزیکی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا و شارەکانی تر کەوتنە حاڵەتی ئەوپەری ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان و ناوی براوەکان ئاشکرا بکات، ئەوەش دوای پێداچوونەوە و پەسەندکردنی ئەنجامی تانەکان.
بڕیارە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەنجامەکان و ناوی براوەکان بڵاودەکرێنەوە.