گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی ڕاگەیەنرا

2021.11.30 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی کۆلێژە پزیشکیەکانی پزیشکی گشتی، ددان، دەرمانسازی، پەرستاری و  ڤێتێرنەری کرد کە ڕۆژی شەممە وانەیان هەیە و ڕۆژی هەینی (3ی کانونی یەکەمی 2021) بەشە ناوخۆییەکانیان بۆ دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر بەپێی ئاگادارییەکە، خوێندکارانی کۆلێژەکانی تر کە ڕۆژی یەکشەممە وانەیان هەیە، ڕۆژی شەممە (4ی کانونی دووەمی 2021) بەشەناوخۆییەکانیان بۆ دەکرێتەوە.

 

پێشتر و بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی و شارەکانی دەوروبەری و دروستبوونی گرژی و برینداربوونی چەندین خوێندکار و دەستگیرکردنی هەندێکیان، زانکۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان بڕیاریاندا شەش ڕۆژ پشوو ڕابگەیەنن.