گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی کۆتایی و کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک بڵاوکرایەوە

2021.11.30 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی کۆتایی و کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

لەدوای پێداچوونەوە بە تانەکاندا، دەستەی دادوەری ئەنجامی کۆتایی و ناوی براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی پەسەند کرد، ناس کوردیش ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کورسی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە، بەڵام لە هەولێر یەکێتی کورسییەکی زیاد کردووە و هەرێمی کەمال ئاغا دەرچووە.

 

بۆ بینینی تەواوی ئەنجامەکان ئەم فایلە دابگرە

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کۆی ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 629 هەزار و 601 دەنگ، واتە ڕێژەی دەنگدان گەیشتووەتە 44%.

 

دەشڵێت، دەنگی پوچەڵ گەیشتووەتە 721 هەزار و 979 دەنگ، واتە 8%ی دەنگەکان پوچەڵ بوون.

 

دوێنێ دووشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ڕایگەیاد کە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئاشکرا دەکرێت.

 

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە (29ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "گۆڕانکاریی لە کورسییەکاندا بەهۆی تانەکانەوە ڕوویداوە، پێنج کورسی لە هەر پێنج پارێزگای بەغدا، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا وبەسرە گۆڕانکاریی تێدا کراوە، ئەوەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەى بەشێک لەو وێستگەیانەی کە ڕەتکراونەتەوە، ئەوەش جیاواز یلە دەنگەکانی نێوان براوە و دۆڕاوەکاندا دروست کردووە."

me_ga.php?id=4795me_ga.php?id=4797me_ga.php?id=4794me_ga.php?id=4796