ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی خەرجەییکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەمساڵدا بڕی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ هه‌زار و ٢٤٠ دینار پارە بۆ ئەو وەزارەتە خەرج کراوە و ئەو بڕە زیاتریش دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی :
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ١/١/٢٠٢١ تاوه‌كو ٢٤/١١/٢٠٢١ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ٣٦٩ نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه بڕه‌كه‌ی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ هه‌زار و ٢٤٠ دیناره. ئه‌م بڕه پاره‌یه تاوه‌كو ١٥/١٢/٢٠٢١ زیاتر ده‌بێت.
له هه‌مان به‌رواریش ١٨٣نوسراویان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه;-
١-هه‌ندێك نوسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه.
٢-هه‌ندێك له‌و نوسراوانه كه‌موكوڕیان هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
٣- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به رێنمایی (٥٠) پاڵپشت به بریاری ١٤ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تكراونه‌ته‌وه.