گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینی حكومەتی عێراق بۆ كاریگەریی گۆڕاوی كۆرۆنا لەسەر ئابووری

2021.11.30 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی حكومەتی عێراق بۆ كاریگەریی گۆڕاوی كۆرۆنا لەسەر ئابووری

ناس كورد_ 

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشبینی ئەوە دەكات جارێكی تر جیهان نەگەڕێنەوە بۆ داخستنی تەواوەتی ئابووری و دەڵێت "بازاڕی نەوت بەرەو ئۆقرەیی دەڕوات" و پلانێكی دەوڵەتانی بەكارهێنەری نەوتیش بۆ هەرزانكردنی نرخەكەی ئاشكرا دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، لە چەند لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی تشرینی دووەمی 2021) بەدووری دەزانێت كەرەنتین و داخستن بگەرێتەوە بۆ دۆخی 2020 بەهۆی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن". هەروەها باس لەوەش دەكات ئاماژەكانی ئەم دواییە لەسەر جێگیربوونی نرخی نەوتن. 

 

ساڵح ئەوەش دەخاتەڕوو ئابوورییەكانی جیهان میكانیزم و ڕێوشوێنی باشیان گرتووەتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی داخستنی 2020 و دەڵێت "پێشبینی دەكەین، جووڵەی ئابووری بەردەوام بێت". 

 

ساڵح بەدووری نازانێت ئەو گەورەكردنەی مەترسییەكانی گۆڕاوی كۆرۆنا پلان و ستراتیژی وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت بێت بۆ خاوكردنەوەی خواست لەسەر سەرچاوەكانی وزە بۆ چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ئەمەش هەنگاوێكی تەكتیكییە كە دەبێتەهۆی خاوكردنەوەی هەڵكشانەكەی تا ئەوكاتەی جێگیر دەبێت و ناگاتە ئەو نرخە گرانەی چاوەڕوانكراوبوو.