گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’50 بەریتانی تر داعش بوون’’

بوكەكەی داعش: ئامادەم ببمە چاوساغی سوپای بەریتانیا

2021.11.30 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
بوكەكەی داعش: ئامادەم ببمە چاوساغی سوپای بەریتانیا

ناس كورد_

شەمیمە بیگوم ئەو ژنە بەریتانییەی بە "بوكی داعش" ناسراوە، ڕایگەیاند ئامادەیە ببێتە چاوساغ و یارمەتیدەری سوپای بەریتانیا دژی داعش و جەخت لەوەش دەكاتەوە باوەڕی وایە لە كەمپی رۆژدا دەكوژرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەمیمە بیگۆم لە دیمانەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی تشرینی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات لە ترسی بەردەوامدا دەژی لە كەمپی ڕۆژ پاش ڕووداوەكانی ئاگر كەوتنەوە چونكە كەسوكاری داعشەكانی كەمپ ئەوان بە لایەنگر و دۆستی رۆژئاوا دەزانن. 

 

بیگۆمی 22 ساڵان كە بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ داعشێك لە بەریتانیاوە هاتووە بۆ سوریا و لە وڵاتەكەی بەوە تۆمەتبارە پشتێنی تەقەمەنی بۆ چەكدارانی داعش دەدوورێت دەڵێت "دەتوانم یارمەتیدەری سوپای بەریتانی بم لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی". 

 

شەمیمە یەكێكە لە 50 هاووڵاتی تری بەریتانی كە لەپاش داعش ئێستا لە كەمپێكی سوریا دەستبەسەرن كە 800 خێزان لە خۆدەگرێت، هەندێك لەوانە دەستبەرداری نیقاب بوون و لەناویاندا بیگۆم بەتەواوی دەستبەرداری حیجاب بووە، بەڵام حكومەت و دادگای بەریتانیا هەر ڕێگەی پێنادەن بگەڕێتەوە بۆ وڵات لەبەر ئاسایشی نیشتمانی.