گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.11.30 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبیژی حکومەتی هەرێم لەبارەی خاو دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بەهۆی کێشەی کۆکردنەوەی داهات لە هەندێک پارێزگا ئەو کێشەیە دروست بووە و هیوادارن چارەسەر بێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سستی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ڕایگەیاند، "بەداخەوە داهاتی پارێزگاکان وەکو یەک ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حکومەت، بۆیە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت. 

 

ڕوونیشیکردەوە، "داهاتەکان لە نمونەی پارەی ئاو و کارەبا و باج و ڕسوماتەکان و دەروازە سنورییەکان، کە ئەوە پێویستی بە میکانیزمی باشترە بۆ کۆکردنەوە کە لە هەندێک پارێزگا پابەندبوونی دامودەزگاکان بە کۆکردنەوەی داهاتەکان وەک پێویست نییە." 

 

وتەبێژی حکومەت وتیشی، "ماوەیەکە حکومەت دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەو پرسە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گرفتە چارەسەر بکەین و هیوادارین بتوانین ئەوە بکەین." 

 

لە 25ی ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تەنها مووچەی سێ وەزارەت دابەش کراوە، بڕیارە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە دابەش بکرێت. 

 

لەماوەی ڕابردووشدا لەسەر ئەو کێشەیە، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانگە کۆبووەوە و ماوەی مانگێکیشی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دیاری کرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا چەند کەسێک لە هەردوو دەروازەی باشماخ و حاجی ئۆمەران دوورخرانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کێشەکە بەردەوامە.