گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن بە فەرمی دانی بە گۆڕانکاری لە کورسییەکانی هەولێردا نا

2021.11.29 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن بە فەرمی دانی بە گۆڕانکاری لە کورسییەکانی هەولێردا نا

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئاشکرا بکرێت و دەڵێت، گۆڕانکاری کورسی لە پێنج پارێزگادا ڕوویداوە کە هەولێر و کەرکوکیشی تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە (29ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستەی دادوەری چاو بە هەموو تانەکاندا بخشێنێتەوە و پێدەچێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنرێت."

 

دەشڵێت، "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێداچوونەوەى دەستەی دادوەری بە تانەکاندا کۆتایی دێت و پەسەند دەکرێن کە ژمارەیان هەزار و 436 وێستگەیە."

 

باسی لەوەشکردووە، "گۆڕانکاریی لە کورسییەکاندا بەهۆی تانەکانەوە ڕوویداوە، پێنج کورسی لە هەر پێنج پارێزگای بەغدا، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا وبەسرە گۆڕانکاریی تێدا کراوە، ئەوەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەى بەشێک لەو وێستگەیانەی کە ڕەتکراونەتەوە، ئەوەش جیاواز یلە دەنگەکانی نێوان براوە و دۆڕاوەکاندا دروست کردووە."

 

باسی لەوەشکردووە، "لەدوای پەسەندکردنی تانەکان، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و ناوی براوەکان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن، هەروەها ناوی ئەوانەی زۆرترین دەنگیان هەیە و ناوی کۆتای ژن و پێکهاتەکانیش ئاشکرا دەکرێت."