گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لێدوانێکی نوێ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

2021.11.29 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

ناس کورد- 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئەگەر بهێنرێنە سەر شەقام ئەوا سزا دەدرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، دەشڵێت، ئەگەر بڕیارێک بدرێت بۆ تۆمارکردنیان ئەوا ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن کە سەرژمێری کراون و کۆدیان بۆ کراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە نەدراوە تایبەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ئەوانەی سەرژمێریشیان بۆ کراوە." 

 

وتیشی، "بەگوێرەی یاسا نابێت ئۆتۆمبێل پێش تۆمارکردن ببرێتە سەر شەقام، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا دەدرێن ئەگەر ببرێنەوە سەر شەقامەکان و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ئەگەر سەرژمێریش کرابێت، ئەوەی کە دەڵێن کۆدی بۆ کراوە، شتێک نییە بەناوی کۆد، ئەوە تەنها سەرمژێریکردنێک بووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر لە داهاتوودا تۆمار بکرێن، ئەوا ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن کە سەرژمێری کراون، نەک هەر ئۆتۆمبێلێک بێت تۆمار بکرێت." 

 

پێشتریش، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلی "مەلیکە" بەهیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێت، چونکە سوکانیان گۆڕدراوە و هی ئەوە نین بەسەر شەقامەکاندا بڕۆن. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت