گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارێزگار و ئاسایش و زانکۆکان’’..کۆبوونەوەیەکى باڵا لەسلێمانى لەسەر خۆپیشاندانى خوێندکاران

2021.11.29 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’پارێزگار و ئاسایش و زانکۆکان’’..کۆبوونەوەیەکى باڵا لەسلێمانى لەسەر خۆپیشاندانى خوێندکاران

ناس کورد-

پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى زانکۆکان و ئاسایش و پۆلیس و لیژنەکانی ئاسایش و ناوخۆى پەرلەمان کۆبوونەوە و تاوتوێی خۆپیشاندانى خوێندکارانی زانکۆیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى سلێمانى، ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕێوەبەرەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پێشوازیکردووە لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و ناوخۆو پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر داوای ڕەوای خوێندکاران و هەماهەنگیی هەموولایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی یاساییانە و مەدەنییانە کرا.