گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئارەزوومەندانەیە یاخود ناچاری؟

لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.11.29 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لەئێستادا ئارەزوومەندانەیە، بەڵام لە داهاتوودا دەبێتە ناچاری و لەماوەی پێنج ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ ئینگلیزی کە تابلۆیەکی نوێیە، ئارەزوومەندانەیە و لە ئێستادا کەس ناچار ناکرێت تابلۆکەی بگۆڕێت بە جۆری نوێ، هەرکەس خۆی حەزی لێبێت دەتوانێت بیگۆڕێت." 

 

وتیشی، "ئەو جۆرەی دیکە کە گرێبەستمان بۆ کردووە و لەگەڵ حکومەتی عێراق یەک دیزاینە، ئەوە هێشتا دەستی پێ نەکردووە، بەڵام ئەگەر دەست پێ بکات ئەوا ناچاری دەبێت و پێویستە هەموو شۆفێرێک بیگۆڕێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "بەڵام ناچارییەکە بەوشێوەیە نییە کە لە ماوەیەکی کەمدا بکرێت، بەڵکو بەگوێرەی مامەڵەی شۆفێران لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت، بۆ نمونە کاتێک ئۆتۆمبێلێک ساڵانەکەی نوێ دەکاتەوە تابلۆی نوێی بۆ دەبەستین، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی کاتی ژمارە دەکرێت تابلۆ نوێیەکەی بۆ دەبەستین، بەو شێوازە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرکەسێک بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت بە دیزاینە نوێیەکە دەبێت مۆڵەتەکەشی بگۆڕێت و بیکات بە نێودەوڵەتی کە ئەوەش ڕسوماتەکەی 50 هەزار دینارە."