گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی دروستکردنی حزبێکی نوێ لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.11.29 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دروستکردنی حزبێکی نوێ لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا عوسمانی حاجی مەحمود، سیاسەتمەداری کورد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، گفتوگۆیەکی دورو درێژ هەیە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەر فۆرمێکی تری سیاسییەوە ھیچ جۆرە بریارێك نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی عوسمانی حاجی مەحمود: 

 

رونکردنەوەیەکی پێویست

 

لەهەندێك دەزگای راگەیاندن وا باس دەکرێ كە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاورێ و دۆستان و خەمخۆرانی گەلەكەمان حزبێکی سیاسیمان راگەیاندوە ، سوپاس بۆ ئەو میدیا و کەسانەی کە دیارە لە دڵسۆزیان بۆ ئێمەو بۆ خەڵک هەواڵەكەیان بەوشێوەیە دارشتوە ، راستیەکەی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوام لە نێوان ئێمەو چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی دڵسۆز و خەمخۆردا ھەیە بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو ، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسیەوە ھیچ جۆرە بریارێك نەدراوە .

 

ماڵپەڕو پەیجی (متمانە نێت) یش تەنھا میدیایەکەو ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستەو بیرکردەوانەیە کە لە خەمی دۆزینەوەو بنیاتنانی ھیواو ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان .

 

عوسمانی حاجی مەحمود

٢٩/١١/٢٠٢١