گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشمەرگە هێرشێکى داعشى ’’تێکشکاند’’

2021.11.29 - 00:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە هێرشێکى داعشى ’’تێکشکاند’’

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە پەلامارێکی داعشیان تێکشکاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "ئەمشەو کاتژمێر ۱۰.۱٨ شەو، تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی ۳ی  لیوای ۱۷ی پیادەیان لەسنوری (کفری)دا". 

 

 ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانەو نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایەو، هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن".