ناس کورد-
مەسرور بارزانى رایگەیاند، هیچ كه‌سێك لەكۆچبه‌رانى هەرێم به هۆی گه‌نده‌ڵی و فشارەوە نەچووەتە بیلاروسیا، بەڵکو پارەیەکى زۆریانداوەتە قاچاخچى تا بیان گەیەنێتە ئەوروپا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "سکاى نیوز" جەختیکردەوە، ئەو کۆچبەرانە هه‌زاران دۆلاریان داوه‌ته قاچاخچى و بازرگانانی سیاسی و چوونه‌ته بیلاڕوسیا و له‌وێ به‌كارده‌هێنرێن وه‌ك كارتی ململانێ دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
دەشڵێت "ئه‌و كه‌سانه به‌دوای ده‌رفه‌تی ژیانێكی باشتردا رۆیشتوون، نه‌ك له‌به‌ر بێكاری و هەژارى".
بارزانى جەختیکردەوە لەگەڵ حکومەتى عێراق کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەى کۆچبەرەکان.