گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڵمانیا داواکارییەکەى ئەمریکاى ڕەتکردەوە: هێزى وشکانى نانێرین بۆ هاوکارى هەسەدە

2019.07.08 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا داواکارییەکەى ئەمریکاى ڕەتکردەوە: هێزى وشکانى نانێرین بۆ هاوکارى هەسەدە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەڵمانیا داواکارییەکەى ئەمریکاى ڕەتکردەوە بەوەى هێزى وشکانى بنێرێت بۆ هاوکارى هەسەدە، لە ڕۆژئاواى کوردستان. . دوێنێ 7ى تەموز، جێمس جێفرى، نێردەى ئەمریکا لە سوریا و هاوپەیمانى دژى داعش، داوای لە حکومەتى ئەڵمانیا کرد، هێزێکى وشکانى بێرێتە ڕۆژئاوا، بۆ ئەوەى جێگەى هێزە ئەمریکییەکان بگرێتەوە و هاوکارى هەسەدە بکات. . لە بەرامبەردا ستیڤن شێبرت، وتەبێژ بەناوى حکومەتى ئەڵمانیا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وەڵامى داواکارییەکەى ئەڵمانیاى دایەوە و وتى: "حکومەتى ئەڵمانیا خوازیارە لە هاوپەیمانى دژ بە داعش بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە هێزى وشکانى ناگرێتەوە". . وتەبێژەکەى حکومەتى ئەڵمانیا ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "چەند ساڵێکە ئەڵمانیا پشکدار بووە لە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکەى دژى داعش و ڕۆڵى گرنگى هەبووە، لە ئێستاشدا لەگەڵ ئەمریکا لە ڕاوێژداین بۆ ئەوەى بەردەوامبین لە پابەندبوونمان لە پاراستنى ناوچەکە". . لە ئێستادا ئەمریکا پاڵپشتى هێزەکانى سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات، کە بۆ پاراستنى ئەو ناوچانە دروستبوون کە کوردى لێ نیشتەجێیە لە ڕۆژئاواى کوردستان، هەرچەندە لە مانگى ئازارى ئەمساڵ هەسەدە بە تەواوى لەناوبردنى داعشی ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا پاشماوەى ئەو ڕێکخراوە لە ناوچەکە لەچالاکیدان. . .