گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

مەلا بەختیار هەڵوێستى خۆى لەسەر کوژرانى موراد کانى کوردەیی راگەیاند

2021.11.28 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار هەڵوێستى خۆى لەسەر کوژرانى موراد کانى کوردەیی راگەیاند

ناس کورد-

 

مەلا بەختیار رایگەیاند، هیچ کێشەیەکى یاسایی و کۆمەڵایەتى بە کوشتن چارەسەر نابێت و لەگەڵ ئەوەدایە هەر کەسێک هەڵەى کردبێت بدرێتە دادگا، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى کوژرانى موراد کانى کوردەیى و پاسەوانەکانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لە وەڵامى پرسیارێکى "ناس کورد" لەبارەى رووداوەکانى ناو یەکێتى و کوژرانى موراد کانى کوردەیی وتى "ئەو رووداوە دڵتەزێن بوو، لەگەڵ ئەوەدام یاسا سەروەر بێت، کێشەى یاسایی و کۆمەڵایەتى بەکوشتن چارەسەر نابێت".

 

وتیشى "لەگەڵ ئەوەدام هەر کەسێک هەڵەى کردبێت بەئەنقسەت بدرێتە دادگا".