ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر کەسێک دوو گولـلەی لە هاوسەرەکەی داوە و برینداری کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەرەکی سەرکارێز دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی مەبەست و کەسی تەقە کەریان بەناوی (ھ.ع.ق) دەستگیر کرد کە خێزانی خۆی بە دوو گولـلە بریندار کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیان بەسەر چەکی بەکارھاتووش گرت لە جۆری کلاشینکۆف و دەمانچە و چەقۆیەک و خێزانەکەشی گواسترایەوە نەخۆشخانە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تۆمەتباری ناوبراو پەراوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی."