گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاریی

دواین قسەى ئەمین کە خاوەنی چوار منداڵە بۆ براکەی: بەیانی دێمەوە و دەچینەوە گوند

2021.11.28 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
دواین قسەى ئەمین کە خاوەنی چوار منداڵە بۆ براکەی: بەیانی دێمەوە و دەچینەوە گوند

ناس کورد-

ئەمین لە سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ تەلەفۆنی بۆ براکەی کرد کە سبەینێ ئەرکەکەی تەواو دەبێت و دێتەوە و پێکەوە دەچن بۆ گوندەکەی خۆیان لە بناری بەمۆ، بەڵام بۆمبێک کە چەکدارانی داعش لەسەر ڕێگا داینابوو، نەیهێشت ئەمین بەڵێنەکەی بباتەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنوری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش برینداربوون.

 

ئەمین حسێنی تەمەن 39 ساڵ کە خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گیانی سپارد، دوێنێ ئێوارە تەلەفۆنی کردووە بۆ براکەی و توویەتی سبەینێ ئەرکەکەم تەواو دەبێت و جێمەهێڵە و دەگەڕێمەوە، پێکەوە دەچینەوە بۆ گوندەکەی خۆمان لە بناری بەمۆ.

 

بەپێی گێڕانەوەی خزمە نزیکەکانی، کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو تەلەفۆنیان بۆ کراوە کە ئەمین و چوار پێشمەرگەی تر لەناو هەمەرێکدا بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە، بەڵام هەم ئەوان و هەمیشە هێزەکانی پێشمەرگە نەیانتوانیوە بە هانایانەوە بچن لە ترسی هێرش یاخود بۆمبی تری داعش، بۆیە تەرمەکانیان تاوەکو بەرەبەیانی زوو لەناو هەمەرەکەدا ماونەتەوە و سوتاون، دواتر لە پزیشکی دادی کەلار تەرمەکان وەردەگرنەوە، بەڵام بە ئەستەم جیا کراونەتەوە.

 

خزم و هاوڕێکانی دەڵێن، ئەمین کوڕێکی ئازا و بەرجەرگ بووە، لە زۆربەی شەڕەکانی دژی داعش بەشداری کردووە و چووەتەپێشەوە، تەنانەت ئەمجارەش ئەرکی خۆی نەبووە، بەڵام بەڵام کاتێک دوو ئەفسەر و پاسەوانەکانیان دەچن بە هانای هاوڕێ پێشمەرگەکانیان کە لە سەنگەرێکی ترەوە هێرشیان کراوەتەسەر، ئەمینیش پێداگری زۆری کردووە کە لەگەڵیان بچێت بۆ بەهاناوەچوونی هاوڕێکانی.

 

بەڵام چەکدارەکانی داعش لە ڕێگادا بۆمبیان چاندووە و پێیاندا تەقیوەتەوە، دیارە خۆشیان چەک و تەقەمەنی زۆریان بردووە بۆ شەڕ، ئەوەشیان تەقییەوەتەوە.

May be an image of text
ئەوە یەکەمجار نییە داعش بەو شێوەیە زیانی خۆی لە پێشمەرگە دەدات، هەموو جارێکیش بەرپرسانی حکومی و وەزارەتی پێشمەرگە باس لە قایمکردنی سەنگەرەکان دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک چەکدارەکان جارێکی تر هەل دەقۆزنەوە بۆ هێرشکردن.

 

لیوای 5ی شارەزووری هێزەکانی پێشمەرگە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچەیەیان لە خانەقینەوە تاوەکو کوڵەجۆ پێ سپێردراوە، وەک هاوڕێکانی دەڵێن، ناوچەکە زۆر فراوانە و یەک لیوا دەرەقەتی نایەت، چونکە خەڵکێکی زۆر ناوچەکەش هاوکاری داعش دەکەن، بۆیە بە ئاسانی خۆیان حەشار دەن و خۆیان دەرباز بکەن لە چاودێریی.

 

جیا لەوەش، لیواکە تەنها دوو دووبینی پێشکەوتوویان هەیە ئەویش زۆربەی جار لای بەرپرسەکانن نەک لەناو سەنگەرەکان.

me_ga.php?id=4791