ناس کورد-
لە کوشتارگەی سلێمانی حاڵەتێکی مەترسیداری نەخۆشی لە ئاژەڵی گەورەدا تۆمارکرا کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەرپرسێکی کوشتارگەکەش دەڵێت، هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەکات لە مرۆڤدا و لە هەندێک حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند، " حاڵەتێکی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی تۆمارکرا کە کەیسەکە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا و ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆی ئەم نەخۆشیە مشەخۆری Sarcocystis hominis و مەترسییەکەشی لەوەدایە کە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەکات لە مرۆڤدا بە جۆرێک تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە، بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دوا جار پاش پشکنینی وورد و بە PCR دەستنیشان کراوە."