گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سبەینێی ڕاگەیاند

2021.11.28 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سبەینێی ڕاگەیاند

 

ناس کورد- 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هەرێم سبەینێی مووچە یەکەکانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەش دەکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی خشته‌ی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ کە وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021، مووچه‌ی یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابه‌ش دەکرێت. 

 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 25ی تشرینی دووەمی 2021، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کرا بەبێ لێبڕین و ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کرا.