گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تراژیدیای دایکێکی کورد و چوار منداڵەکەی دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان

2021.11.28 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
تراژیدیای دایکێکی کورد و چوار منداڵەکەی دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان

ناس کورد-

دایکێک و چوار منداڵەکەی کە خەڵکی شاری دەربەندیخانن لەوانەیە لەناو ئەو بەلەمەدا خنکابن کە چوارشەممەی ڕابردوو لە کەنداوی ئینگلیزی لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا نقومبوو و بەهۆیەوە 27 کۆچبەر کە زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون گیانیان لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەژاڵ ئەحمەدی 42 ساڵ و منداڵەکانی بەناوی توانا (19 ساڵ)، هەدیە (17 ساڵ)، موبین (15 ساڵ)، هەستی (حەوت ساڵ) بەنیازبوون بەرەو بەریتانیا بچن تاوەکو بگەن بە باوکیان، بەڵام قەدەر ڕێگەی نەدا.

 

زیاتر بخوێنەوە: بی بی سی دواین نامەگۆڕینەوەی باران و دەستگیرانەکەى لەناو بەلەم ئاشکرا دەکات

 

ئەو خێزانە کوردە مانگێک لەمەوپێش عێراقیان بەرەو تورکیا بەجێهێشتووە، پاشان لەڕێگەی ئاوەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا و لەوێوە بە لۆری چوونەتە کەمپە کاتییەکانی دانکیخ لە فەڕەنسا، ئەوەش بە قسەى هاوڕێکانی لە کەمپەکە کە قسەیان بۆ دەیلی مەیلی بەریتانی کردووە.

یەکێک لە خزمەکانی کەژاڵ بە دەیلی مەیلی وتووە، "تەنانەت لەناو بەلەمەکەشدا بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ کرد، بەردەوام پەیوەندی هەبوو، بەڵام ئەو شەوە هەواڵی نقومبوونی بەلەمەکەمان پێگەیشت."

 

باسی لەوەشکرد، "ئیتر لەوکاتەوە هیچ دەنگێکیان نییە، بەر بەردەوامی دەگەڕێین و هەواڵ دەپرسین."

 

بەلەمەکە لە نزیک دانکیخەوە 30 کۆچبەری هەڵگرتووە و بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتووە.

 

بەپێی دواین زانیارییەکان، لەو 27 کۆچبەرەی کە گیانیان لەدەستداوە، نزیکەى 12 کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.