گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هێرشەكەی داعشدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا

2021.11.28 - 07:37
App store icon Play store icon Play store icon
لە هێرشەكەی داعشدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا

ناس كورد-

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە کوڵەجۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دوای رووبەڕووبوونەوە، هێزی پێشمەرگە توانی هێرشەکەی داعش تێک بشکێنن، کاتێک هەمەرێکی پێشمەرگە چووە بەهانایانەوە، لە ڕێگادا بۆمبێک تەقیوەتەوە پێیاندا و سەرجەمیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

 

لە هێرشەکەدا چوار پێشمەرگەی تر بریندار بوون.