گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ’’ترسانکترین جۆری کۆرۆنا’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.11.27 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ’’ترسانکترین جۆری کۆرۆنا’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای "ئۆمیکرۆن" تۆمارکرابێت و دەشڵێت، بەنیازن گەشتکردن بۆ باشوری ئەفریقا و ئەو وڵاتانەی نەوەی ئۆمیکرۆنی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە قەدەغە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی وەزارەتی تەندروستیی عێراق (شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021) بە تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "بەوتەی شارازەیانی جیهانی کۆرۆنای گۆڕاوی ناسراو بە ئۆمیکرۆن ترسانکترین نەوەی کۆرۆنایە و توانای بڵاوبوونەوەی 10 هێندە زیاتر لە جۆرەکانی دیکە." 

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیاییشی داوە لەوەی، تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەوەیەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارنەکراوە. 



ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشنیازی  قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئەفریقای باشوور و ئەو وڵاتانە دەکەن کە حاڵەتی کۆرۆنا نوێیەکەیان تێکدا تۆمارکراوە." 

 

ئۆلیرخ لە چەند لێدوانێكدا بۆ میدیای ئەڵمانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (27ی تشرینی دووەمی 2021) جەختی لەوەكردوەتەوە، لە ساڵانی داهاتوو ناچار دەبن بە شێوەی بەرفراوان ڤاكسین بەكاربهێنن بۆ رێگەگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت "تا توشبوون و نیشانە كەم بكەینەوە باشترە".  

  

ڕابیتەی پزیشكان ڕێكخراوێكە زیاتر لە 100 سەندیكای نیشتمانی لەخۆ دەگرێت لە ڕوسیاوە تا ئەوروپا.  

  

زانایەكی بواری پەتا لە ئەمەریكا ئاشكرای كرد، دەشێت گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا زۆر زۆر خراپ بێت بەڵام بەئەگەری زۆر ڤاكسینەكان پارێزەر دەبن لەدژی كاریگەرییەكانی.     

  

دكتۆر ولیام هاناج لە زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكا لە لێدوان بۆ نیویۆك تایمز كە "ناس كورد" بینیویەتی (27ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوەی خستەڕوو هێشتا توێژینەوەی زیاتر پێویستە لەبارەی كاریگەریی و ڕادەی ترسناكی ڤایرۆسە نوێیەكە، بەڵام بەئەگەری زۆر ڤاكسینەكان هێشتا هەر پارێزەرن.    

  

لەوكاتەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ناوی "ئۆمیكرۆن" ی لە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا نا و بە جێگەی نیگەرانی لەقەڵەمی دا پرسیار لەسەر كاریگەریی ڤاكسینەكان لەسەر ئەم گۆڕاوە دروست بووە.    

  

كۆتا گۆڕاوی ترسناك جۆری دەلتا بوو كە هاوینی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی لە هیندستان كوشت، لە ئێستاشدا زانایانی تەندروستی دەڵێن گۆڕاوە نوێیەكە جووڵەی بەپەلەی دەوێت بۆ دیاریكردنی كاریگەریی و ڕادەی ترسناكییەكەی بەڵام كاتی دەوێت بۆ دەرچوونی ئەنجامەكان.