گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای بەشداریکردنی لە پرسەکەی

هەڵوێستی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر ڕووداوی کوشتنی موراد کانی کوردەیی

2021.11.27 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر ڕووداوی کوشتنی موراد کانی کوردەیی

ناس کورد- 

لەدوای بەشداریکردنی لە پرسەی موراد کانی کوردەیی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ لابردنی تەمومژ لەسەر رووداوەکە و دەرکەوتنی راستییەکان هیواخوازن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند پێکبهێنرێ و رێکارە یاساییەکان بگیرێتە بەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: 



دەرباز کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی موراد کانی کوردەیی کرد

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧/١١/٢٠٢١ لە شاری کۆیە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری کرد لە پرسەی عەمید موراد کانی کوردەیی.

 

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی موراد کانی کوردەیی کرد، پەیوەست بە تێبینی و سەرنجەکانی سەر رووداوەکە دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند بۆ لابردنی تەمومژ لەسەر رووداوەکەو دەرکەوتنی راستییەکان هیواخوازین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند پێکبهێنرێ و رێکارە یاساییەکان بگیرێتە بەر.