گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

حاکم قادر بەتوندی لەسەر ڕووداوەکانی نێو یەکێتی هاتەدەنگ

2021.11.27 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
حاکم قادر بەتوندی لەسەر ڕووداوەکانی نێو یەکێتی هاتەدەنگ

 

ناس کورد-

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێو یەکێتی و کوژرانی موراد کانی کوردەیی هاتەدەنگ و دەڵێت، دژی هەموو توندوتیژییەکە و پێویسته‌ چی دیكه‌ خه‌ڵك نه‌بێته‌ قوربانی ململانێی نادروست و كێشه‌ و گیروگرفتەكان و دەبێت له‌ ڕێگای دادگاوه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە پەیامێکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی (شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئه‌و ڕوداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌و دواییانه‌دا ڕوویاندا و دژی هه‌موو جۆره‌ توندوتیژییه‌كین كه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستان و بیڕوڕای ئازاد ئه‌نجام بدرێت جا له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و تاقم و گروپێكه‌وه‌ بێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویسته‌ چی دیكه‌ خه‌ڵك نه‌بێته‌ قوربانی ململانێی نادروست و كێشه‌ و گیروگرفتەكان، دەبێت له‌ ڕێگای دادگاوه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش له‌ دڵه‌ڕاوكێدا نه‌بن." 

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، ڕاشیگەیاندووە، " یه‌كێتی حیزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌ بووه‌ و ده‌بێت هه‌ر به‌ حیزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی چاره‌ی خۆنوسین و پره‌نسیپی ڕه‌خنه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌ خۆگرتن دروستبووه‌ و كاری كردووه‌ و گەشەیكردووە." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ھەر حیزبێك متمانەی جەماوەرەكەی خۆی و كۆمەڵانی خەڵك بدۆڕێنێت بەرەو بچوكبوونەوە و پوكانەوە دەچێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لێدوانێک لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە لەبارەی کوژرانی موراد کانی کوردەیی