گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

مەسعود بارزانی باس لە دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکات

2021.11.27 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی باس لە دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکات

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون، دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی (شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021) لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی، پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا کە دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاووتوێ کران.

 

ئەوەش هاتووە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، مەسعود بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە و ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھاووڵاتیانە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە." 

 

May be an image of 2 people and people standing