گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چین

شەش خوو وا لە پیاو دەکات ڕقی لە ژنەکەی بێت

2021.11.27 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
شەش خوو وا لە پیاو دەکات ڕقی لە ژنەکەی بێت

ناس کورد-

چەند شتێک هەیە کە پیاو حەز ناکات لە ژنەکەیدا هەبێت، خۆشەویستی مانای ئەوە نییە کە هاوبەشێک چی بوێت بەرامبەر هاوبەشەکەی تری بیکات، ناکرێت ئاگای لەو شتانە نەبێت کە هاوبەشەکەی پێی ناخۆشە، دەکرێت ژن ڕقی لە هەندێک خووی پیاوەکەی بێت و بە پێچەوانەشەوە، گرنگ نییە تا چەند یەکتریشیان خۆش دەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام بەپێی چەند توێژینەوەیەک، پیاو حەزی لەم شەش خووەی ژن نییە؛

 

دەنگی بەرز

پیاو حەزی لە دەنگی بەرزی ژن نییە، چونکە ژن دەبێت دەنگێکی ناسک و نزم و نەرمی هەبێت، چونکە دەنگی بەرز لە مێیەتی و ژنایەتی کەم دەکاتەوە.

 

ڕەفتاری پیاوانە

ژنایەتی واتە نەرم و نیانی، هەر ئەوەشە نهێنی سەرنجڕاکێشی ئافرەتە، ڕەفتاری پیاوانەی ژنان گەورەترین دوژمنی خۆیانە، پیاو حەز ناکات ژنەکەی وەک پیاو ڕەفتار بکات چونکە ئەو نەرم و نیانییە جیای دەکاتەوە لە پیاوان.

 

سکاڵاکردن لە کەسوکاری پیاو

ژن پێویستە ئەوە بزانێت کە کەسوکاری پیاوەکەى هێڵی سورە، دەبێت خۆی دوربگرێت لە سکاڵا و سوکایەتیپێکردنیان لە گەورەوە تا بچوک، چونکە ئەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕقلێبوونەوەی ژن لەلایەن پیاوەکەیەوە.

 

پیاو بخرێتە کۆتایی گرنگییەکانەوە

هەستی پیاو ئازار دەدرێت کاتێک ژنەکەی ئیهمالی دەکات و دەیخاتە کۆتایی گرنگییەکانییەوە، ئەوەش سەردەکێشێت بۆ ڕقی ماوەدرێژ.

 

دەستکردی

هەڵسوکەوتی دەستکردیی پیاو توڕە دەکات، چونکە مانای وایە ژن لەسەر سروشتی خۆی نییە و ئەوەشی دەیکات ڕاست نییە.

 

ئاشکراکردنی نهێنییەکانی

ئەگەر ژن نهێنی پیاوەکەی نەپارێزێت ئەی کێ بیکات!؟ ئاشکراکردنی نهێنییەکانی پیاو و ناپاکی وا لە پیاو دەکات بۆ هەمیشە ڕقی لە ژنەکەی بێت، چونکە هەست بە نائارامی و نائومێدی دەکات.