گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین چوار ڕۆژ خوێندنی ڕاگرت

2021.11.26 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین چوار ڕۆژ خوێندنی ڕاگرت

ناس کورد-

هەرسێ زانکۆی سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین بڕیاریاندا بە وەستاندنی پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانکۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (26ی تشرینی دوەمی 2021) دەڵێت، "ئاماژە بە ڕەزامەندی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بریاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە رۆژی یەکشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2021، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە، 1ی کانونی یەکەمی 2021، دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆمان رابگرێت بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکان."

 

پێشتر و بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان، زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی دوو ڕۆژ پشوویان ڕاگەیاند بۆ دامرکانەوەى دۆخەکە.