گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

کارمەند و کرێکارانی کارگەیەک دژی نەدانی مافەکانیان خۆپیشاندانیان کرد

2021.11.26 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
کارمەند و کرێکارانی کارگەیەک دژی نەدانی مافەکانیان خۆپیشاندانیان کرد

ناس کورد-

کارمەند و کرێکارانی کارگەی گرین عێراق بۆ بەرهەمهێنانی جبسی لیز لە بازیان بایکۆتی کارکردنیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارمەند و کرێکارانی کارگەکە دەڵێن، بەهۆی کارکردنیان لە ڕۆژانی هەینی و پێشێلکردنی مافەکانیان بایکۆتی کارکردنیان ڕاگەیاند و داوای مافەکانیان دەکەن.

 

یەکێک لە کارمەندانی کارگەکە بە "ناس کورد"ی وت، ڕۆژانە 15 خولەک کاتیان هەیە بۆ نان خواردن و نوێژکردن و جگە لەوەی زیاتر لە ستانداردی کارکردن کاریان پێ دەکەن بۆیە بایکۆتی کارکردنیان کردووە و داوای مافەکانیان دەکەن."

 

داواکاری کارمەند و کرێکارەکان هەشت خاڵە:

یه‌ك : سەبارەت بە زیادکردنی موچە .. ئایا ئیدارەی کۆمپانیا موچە زیادکردن لە بەرنامە و کارنامەیدا نیە ؟ بۆچی تا ئێستا موچە بۆ هیچ کارمەندێکی بەرهەمهێنان زیاد نەکراوە لە کاتێکدا موچەی کارمەندانی بەشەکانی تر زیاد کراوە ؟ ئایا مافی کارمەند نیە موچەی بۆ زیاد بکرێ بە پێی ساڵی خزمەتی ؟

 

دوو : کاتی کارکردنی شەوانە
بە پێی مادده‌ی 59ی قانونی کاری عێراقی شەفتی ٤ بۆ ۱۲ و شەفتی ۱۲ بۆ ٨ كه‌ به‌كاری تێكه‌ڵه‌ ناوده‌برێت کارکردن تێیدا ( ۷ كاتژمێر و نیوە ) کەوایە ئێمە مافی خۆمانە ئەو نیو کاتژمێرە لە شەفتی B و شەفتی c بە ئیزافی بۆمان حساب بکرێ ..

 

سێ : سەبارەت بە دەوامی ئیزافی
- به‌پێی ماده‌ی 61ی یاسای كار هه‌ر ڕۆژێكی پشووی هه‌فتانه‌ یا پشووی فه‌رمی ئیش بكرێت ده‌بێت خاوه‌نكار پاداشتی كرێكار بكات به‌ پاره‌ یا به‌ ڕۆژێك پشوو له‌كاتێكدا جار هه‌بووه‌ دوو هه‌فته‌ و سێ هه‌فته‌ بێ پشوو كارمان كردووه‌ .


- بێ زەحمەت بۆمان ڕوون بکەنەوە بۆچی ڕۆژانی هەینی دەكرێتە بری ڕۆژانی ئاسایی ؟ بۆچی ڕۆژی پشووی فه‌رمی دەکرێتە بری ڕۆژی پشووی هەفتانەی کارمەند و لەگەڵ ئەوەشدا لە مۆڵەتی ساڵانەی کارمەند کەمدەکرێتەوە بێ زیادکرنی هیچ بڕە پارەیەکی ئیزافی ؟ به‌ڕاستی سەرجەم کارمەندان بێزارن لەو جۆرە ئیش کردنە و بێ هیوا بوون و کار دەکاتە دڵسۆزی کارمەندان بۆ ئیش کردن و خزمەتی کۆمپانیا ..
- له‌ ماده‌ی 65ی یاسای كار خاڵی دوو ده‌ڵێ گه‌ر كار به‌ هۆی خاوه‌ن كاره‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا ، پێویسته‌ خاوه‌نكار ئه‌و ماوه‌یه‌ شایسته‌ داراییه‌كان بۆ كارمه‌ند سه‌رف بكات و دواتر به‌ كاری ئیزافی به‌ پاداشته‌وه قه‌ره‌بووی كاتی وه‌ستان بكرێته‌وه‌ ، ئێمه‌ زۆرجار به‌ هۆی ئیداره‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌ پشوومان دراوه‌ پێ به‌ڵام دواتر له‌‌ مۆڵه‌ت و پاره‌ی ئیزافیمان بڕدراوه‌ .‌

 

چوار : سەبارەت بە دیاریکردنی ڕۆژێک لە هەفتە بۆ پشوو ، بە پێی یاسای کاری هەرێم و عێراق لە ماددەی ٦۰ پێویستە خاوەن کار ڕۆژێک دیاری بکات بۆ پشووی کارمەندانی ، بەڵام تا ئێستاش نازانین کەی پشووی فەرمی هەفتانەمانە ، تکایە ڕۆژێک دیاری بکەن لە هەفتە بۆ پشوو ، زۆربەی کارمەندان ڕۆژی هەینی بە گونجاو دەزانن بۆ ڕۆژی پشوو ..

 

پێنج : سەبارەت بە شێوازی کارکردنی کارمەندانی بەشی پاکێجین
كاركردن بە شێوازی پێنج کارمەند و چوار جیهاز ، ئەم شێوازە زۆر ماندووکه‌ره‌ بۆ کارمەند بە شێوەیەک زۆرێک لە کارمەندان تووشی نەخۆشی ئێسک و درووستبوونی ئازار لە پشت و ئەژنۆ بوون ، جگە لەوەی ئەم شێوازە وا دەکات کارمەندان کاتی نان خواردن و کاتی ئیسراحەتیان وەکو پێویست نەبێت و شایستە بە مرۆڤێکی ئاسایی نه‌بێت له‌ كاتێكدا به‌ پێی مادده‌ی 58 له‌ یاسای كاری عێراقی نابێ كاتی نانخواردن و حه‌سانه‌وه‌ی كرێكار له‌ نیو سه‌عات كه‌متر بێت وه‌ به‌ پێی ماده‌ی 57 هه‌ر كارێكی قورس و گران ده‌بێت ده‌وامی ڕۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ی بۆ كه‌م بكرێته‌وه‌ .


شه‌ش : سەبارەت بە مۆڵەتی مانگانەی کارمەند .. بەڕێزان وەک لە یاسای کار و کارنامەی کۆمپانیادا هاتووە کارمەند بۆی هەیە لە مانگێکدا دوو مۆڵەتی بێ لێ بڕین لە مووچە وەربگرێ وه‌ به‌ پێی ماده‌ی 67ی یاسای كار كارمه‌ند ده‌توانێ له‌ كاتی پێویست مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ وه‌ربگرێ، بەڵام کارمەندی بەرهەمهێنان جیا لە تەواوی بەشەکان ئەو مافەی پێ ڕەوا نابینرێ و زۆر بە قورسی مۆڵەت وەردەگیرێ یا هەر مۆڵەت نادرێ بە کارمەند .


حه‌وت : سەبارەت بە کارمەندی ڕۆژانە ، ئایا چی کراوە بۆ کارمەندانی ڕۆژانە کە بەشێکی سەرەکی بەشی بەرهەمهێنان پێک دەهێنن ؟ هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بکرێین بە گرێبەست تا زیاتر دڵسۆز بین لە بەرامبەر ئیش و کۆمپانیا ..

 

هه‌شت : سەبارەت بە سەلامەتی کارمەند و نەبوونی دەرمان .. ماوەیەکی زۆرە کلینیکی کۆمپانیا بێ دەرمانە و کاتێک کارمەندێک تووشی ئازارێک و نەخۆشیەک دەبێ هیچ دەرمانێک نیە بۆ چارەسەری و مۆڵەتیش نیە تا بتوانێ بچێتە دەرەوە چارەی خۆی بکات ، بۆیە سوپاستان دەکەین کار لەسەر ئەوە بکەن دەرمان دابین بکەن یا چارەسەری کێشەی مۆڵەت بکەن تا کارمەند بە نەخۆشی ئیش نەکا ..

me_ga.php?id=4781me_ga.php?id=4784me_ga.php?id=4783me_ga.php?id=4782me_ga.php?id=4780