گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

دیمەنێکی ناوازە لە هەولێر.. بێچووە پشیلەکەی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا ڕزگاردەکرێت و دەبرێتەوە لای دایکی

2021.11.26 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
دیمەنێکی ناوازە لە هەولێر.. بێچووە پشیلەکەی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا ڕزگاردەکرێت و دەبرێتەوە لای دایکی

ناس کورد-

لە دیمەنێکی ناواز و جواندا، گەنجێک لە هەولێر دەبینێت بێچووە پشیلەیەک لە بۆنێتی ئۆتۆمبێلەکەیدا گیریخواردووە، دواتر لەگەڵ وەستایەکی هاوڕێی دا هەوڵی دەرهێنانی دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ماڵپەری تایبەت لە ڤیدیۆ دەگمەنەکان، ViralHog، بڵاویکردووەتەوە و ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانیش کردوویەتی بە هەواڵ، ڕووداوەکەی دوێنێ پێنجشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2021، ڕوویداوە، دوای ئەوەی گەنجەکە و وەستاکە سەرکەوتوو دەبن لە ڕزگارکردنی پشیلەکە، بڕیار دەدەن بیبەنەوە بۆ ئەو شوێنەی کە پێشتۆ ئۆتۆمبێلەکەی تێدا وەستاوە و پشیلەکە چووەتەناوییەوە.

 

وا دیارە پشیلەی دایک چاوەڕێی بێچووەکەی دەکات، بە بەردانی پشیلەکە، خێرا ڕا دەکات بۆلای دایکی و پێکەوە دەچنەوە.