ناس کورد-
قەیرانی کۆچ لە کەنداوی ئینگلیزی مشتومڕ و پرسیاری زۆری ھێناوەتە ئارا لەبارەی سنوری ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا و یاساکانی پەیوەست بە پەڕینەوەی کۆچبەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆچبەران کە بە ژمارەی زۆر لە کەمپە کاتییەکانی کالاس لە فەڕەنسا دەمێێننەوە چاوەڕوانی دەرفەت دەکەن بۆ ئەوەی بەبەلەمی لاستیکی بچوک بەشێوەی گروپ خۆیان بگەیەننە بەریتانیا سەرەڕای شەپۆلی بەھێزی دەریا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی، ئەو مەودا ئاوییەی پێویستە کۆچبەران بیبڕن لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا و بەسنوری نێودەوڵەتی ھەژمارە 20 میل (زیاتر لە 32 کیلۆمەتر) دەبێت.
ئەگەر کۆچبەران بتوانن ئەو سنورە ببڕن و خۆیان بگەیەننە سنوری ئاوی بەریتانیا بەزۆری دەبرێنە کامپەکانی بەریتانیا، بەڵام ئەگەر لەدەرەوەی ئەو سنورە ببینرێن دەگەڕێنرێنەوە فەڕەنسا.
بەپێی ئەو یاسایەی لەئەوروپا کاری پێدەکرێت کۆچبەران لەکاتی گەیشتنیان بەھەر وڵاتێک دەگەڕێنرێنەوە یەکەم وڵات کە پێی گەیشتوون بەڵام بەھۆی چونەدەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا ئەو یاسایە بەریتانیا ناگرێتەوە ھەرچەندە ھیچ جێگرەوەیەکی دیارینەکردووە.
چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکەدا نقوم بوو، بەهۆیەوە 27 کۆچبەر کە پێدەچێت زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بن گیانی لەدەستدا و تەنها دوو کەسیان ڕزگاریان بوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 25 هەزار و 700 کۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان داوە لە کەنداوەکە بەرەو بەریتانیا، ئەوەش سێ هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە.